ئەمریکا و بەریتانیا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییان کردە سەر حوسییەکان لە یەمەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێنتاگۆن رایگەیاند، فڕۆکە شەڕەکەرەکانی ئەمریکا و بەریتانیا چەند هێرشێکی هاوبەشیان بۆسەر ژمارەیەک بارەگا و ئامانجی چەکدارانی حوسی لە یەمەن ئەنجامداوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، فڕۆکە شەڕکەرەکەنای ئەمریکا و بەریتانیا لە چوارەمین ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان بۆسەر حوسییەکانی یەمەن، ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنی و درۆن و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو گرووپە تێکشکێندراوە و خاپوورکراوە.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و بەریتانیادا هاتووە، “شەوی شەممە (24-2-2024) لە هێرشێکی سنووردار و پێویستدا 18 ئامانجی حوسییەکان لە کۆگای چەک و تەقەمەنی، کۆگای هەڵگرتنی مووشەک، سیستەمی بەرگریی و هێرشی ئاسمانی و درۆنی خۆکوژی، رادار و هەلیکۆپتەر لە 8 شوێی جیاوازی یەمەن بەئامانجگیران و خاپوورکران”.

بەگوێرەی راگەیەندراوە هاوبەشەکە، “هێرشەکان بۆ زیاتر لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی حوسییەکانی یەمەن ئەنجامدراوە کە لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردووەوە بووتە هەڕەشەی جیددی لەسەر رێڕەوی بازرگانیی جیهانیی دەریای سوور لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

دەشڵێت، حوسییەکانی یەمەن لە 17ـی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوووەوە زیاتر لە 45 هێرشێان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگناییەکان لە دەریای سوور و هەڕەشەیەکی راستەقینەن لەسەر چالاکییە بازرگانییەکان لە رێگەی دەریای سوورەوە و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەیان تێکداوە و پێویستە لایەنی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ هێرشەکان دابنێت”.

هێرشەکە بە هاوکاریی ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا، دانیمارک، هۆڵەندا و نیوزیلاند ئەنجامدراوە.

پاش هێرشەکە، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، “ئەمریکا دوودڵ نابێت ل لێدان و بەرگرییکردن لە ژیانی هاوڵاتی و سەربەستیی لە جمجۆڵی بازرگانی لە رێگەی یەکێک لە پڕجوڵەترین رێڕەوە بازرگانییەکان لە جیهان”.
لای خۆشییەوە گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لەبارەی هێرشەکانەوە ووتی، “ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە ژیانی ئەو کەسانە بپارێزین کە لە دەریادا کاردەکەن و رێگری لە هەر هەوڵێک بکەین کە ئازادیی بازرگانی تێکدەدات”.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لەبارەی هێرشەکانەوە ووتی، “هێرشەکان بۆ زیاتر لاوازکردنی توانای سەربازیی حوسییەکان ئەنجامدراوە”.

لە راگەیەندراوەکەی پێنتاگۆن ئاماژە بە مەترسیی ئەو گرووپە بۆسەر رێڕەوی بازرگانیی جیهانی لە دەریای سوورەوە کراوە و دڵنیاییش دراوە کە هێرشی نوێ دەکرێتە سەر هەر گرووپ و لایەنێک کە بیەوێت جموجۆڵی بازرگانی لە چالاکترین رێڕەوی ئاویی جیهان پەکبخات.

حوسییەکانی یەمەن گرووپێکی چەکداریی لە یاسادەرچوون کە پێشتر لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ خرابوونە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام ئیدارەی جۆو بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونی، ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە و لە 17ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ جارێکی دیکە، ئەو گرووپە وەک یەکێک لە گرووپە تیرۆرستییەکانی جیهان ناسێندرا.

حوسییەکانی یەمەن لە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە فەڵەستین، لە رۆژی 17ـی تشرینی دووەمی 2023ەوە چەندین چالاکی جۆربەجۆریان لە دژی کەشتی و بارهەڵگرە مەدەنی و بازرگانییەکانی رۆژئاوا ئەنجامداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا