ژمارەی كوژراوان لە كەرتی غەززە لە 16 هەزار نزیك دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی غەززە نوێترین ئاماری كوژراوانی كەرتی غەززەی بڵاوكردەوە.

رۆژی دووشەممە 4ی كانوونی یەكەمی 2023، وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی كوژراوانی غەززە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل لەوەتەی هەڵگیرسانی شەڕ گەیشتە 15899 كەس.

لەلایەكی دیكەوە‌ فەرماندەی هێزەكانی زرێپۆشی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل لە پێكانی ئامانجە سەربازییەكانی لە غەززە نزیكبووەتەوە، لە ئێستادا لە ناوچەكانی دیكەی غەززە بۆ بەئامانجگرتنی زیاتری چەكدارانی حەماس كاردەكات.

جەنگی ئیسرائیل – حەماس لە حەوتی ئۆكتۆبەری رابردوو هەڵگیرسا، بووە هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و 15899 فەڵەستینی لە كەرتی غەززە، كە زۆربەی كوژراوە فەڵەستینیەكان ژن و منداڵن، ئەمە لەكاتێكدایە ئیسرائیل بەڵێنی داوە بزووتنەوەی حەماس لەناو ببات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا