پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیە مامۆستایانی وانەبێژی یەدەگ ئاگاداردەکاتەوە و داوایان لێدەکات مۆبایلەکانیان دانەخەن و وەڵامی پەیوەندییەکان بدەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند: ئاگاداری هەموو ئەو وانەبێژانە دەکەین کە یەدەگن لە سنووری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە یاخود ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە تۆمارکراوە دانەخرابێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێچەوانەوە ئەو مامۆستایانە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە دواکەوتنی ڕیزبەندی لەکاتی دانانی وانەبێژ.