مانگی داهاتوو دەست بە دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ كەم دەرامەتان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە مانگی داهاتوو دەست بە دروستكردنی یەكەكانی كەمدەرامەتان بكرێت، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمیش دەڵێت، ئەو شوێنانەی زەوییان وەرگرتووە و كێشەی زەوییان نەماوە دەست بەدروستكردنیان دەكرێت.

د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كورستان رایگەیاند، پرۆسەی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان بەردەوامە، بڕیارە مانگی ئایاری داهاتوو ئەو شوێنانەی زەوییان بۆ دروستكردنی یەكەكان دیاریكردوە، دەست بەدروستكردنیان دەكرێت.

وتیشی، وەبەرهێنەرانی هەولێر و زاخۆ زەوییان بۆ ئەو مەبەستە وەرگرتووە، سلێمانی و هەڵەبجە و سۆران و شوێنی زەوییەكان دیاریكراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێكیان لە زەوی كشتوكاڵیدان پرۆسەی وەرگرتنی زەییەكان تەواو نەكراوە، هەوڵەكانیشیان چڕكردوەوتەوە، بۆ ئەوەی رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان تەواو بكرێن و لە هەموو شارەكان دەست كرێت بە دروستكردنی یەكەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا