هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان دەستی بەسەر٢١٣پارچە دەمانچەدا گرت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر٢١٣پارچە دەمانچەداگرت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن هێزەکانیمان لەئاسایشی دەربەندیخان لەسەرهەبووباندێکی قاچاخچی کەکاریان گواستنەوەی چەک وتەقەمەنی بوو بەشێوەیەکی نایاسایی دواتریش مەبەستیان بوو بەشێوەیەکی قاچاخ ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن

ئاماژەى بەوەشکرد، دوابەدوای بڕیاری دادوەری قەزای دەربەندیخان لەسەرفرمانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان لەماوەیکی کەمدا هێزەکانمان لەئاسایشی دەربەندیخان توانیان دەستبەجێ دووکەس دەستگیربکەن دەست بەسەر٢١٣پارچە دەمانچە بگرن.

ئاسایشى گەرمیان روونیکردەوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٢١چەک ڕاگیراوەن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە پاراستنی سنورەکەمان لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا