ڕاوێژکاری کازمی: هەرێمی کوردستان دەبێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی سەبارەت بە ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم بە بەغدا وتی، هەرێم هیچ بژاردەیەکەی دیکەی نیە جگە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

هەیسەم جبوری ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم جگە لە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی هیچ ڕێگایەک و هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەی نیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڕیارێکی یاسایی و  دەستورییە پێویستە جێبەجێبکرێت.

ڕۆژی شەممە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەكەیدا رایگەیاند، پرسی وزە و نەوت بۆ قازانجی وڵاتە و دەبێت لە بەرژەوەندی وڵاتدا بێت و وتیشی: ناكرێت دۆخی وزە بەمجۆرەی ئێستا بەردەوامبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا