پۆڵه‌تیك پرێس:
گیرخواردنی كه‌شتییه‌ك له‌نۆكه‌ندی سوێس و نه‌كرانه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كه تا ئێستا بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رم، به‌ڵام ئاخۆ ده‌زانیت زیانه‌كانی ئه‌و ڕووداوه چه‌نده؟
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی گازیتای ڕووسی، نۆكه‌ندی سوێس یه‌كێكه له گرنگترین ڕێڕه‌وه ئابوورییه‌كانی جیهان و هه‌ر قه‌یرانێكیش تیایدا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووریی جیهان و نرخی نه‌وت ده‌بێت.
دروستبوونی گرفت بۆ هاتووچۆ له‌و كه‌ناڵه له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانی 400 ملیۆن دۆلار له‌ئابووریی جیهان ده‌دات، واتا 6.66 ملیۆن دۆلار له‌یه‌ك ده‌قیقه‌دا، ئه‌گه‌ر له‌پێشوودا گه‌یشتنی بارێك له‌چینه‌وه بۆ ئه‌وروپا بۆ 8 هه‌زار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش چوار هێنده‌ی نرخه‌كه‌ی پێشوویه‌تی.
هاوكات مانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له نۆكه‌ندی سوێس، گه‌یشتنی پێكهاته‌كانی نه‌وت به‌شوێنی مه‌به‌ست كه‌به‌هاكه‌ی 10 ملیار دۆلاره دواده‌خات، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتیش به‌رزده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌ك بڕیاربدات ڕێگه‌ی شوێنگره‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵاكانی به‌كاربهێنێت، ئه‌وا ده‌بێت 9.65 كیلۆمه‌تر زیاتر ببڕێت، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی كرێی گواستنه‌وه‌كه بۆ 300 هه‌زار دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
ڕۆیشتنی كه‌شتی به‌ئاڕاسته‌ی ڕۆژئاوا به‌به‌های 5.1 ملیار دۆلار و به‌ئاڕاسته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیش 4.5 ملیار دۆلاره بۆ هه‌ر ڕۆژێك، ڕۆژنامه ڕووسییه‌كه ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سوێس به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی گیرخواردنی ئه‌و كه‌شتییه‌وه له‌نگه‌ر بگرن، ئه‌وا تا میسر قافڵه‌ی كه‌شتی ده‌وه‌ستێت.