پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بکوژی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیرکراوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە بکوژ خزمی یەکێک لە کوژراوەکانە و لە رۆژی یەکەمی پرسەکەدا بەژداری کردووە
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، بکوژی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ لەلایەن ئاسایشی کۆڕێ لە سنووری قەزای شەقڵاوە دەستگیرکراوە.
بەپێی ووتەی کەسێکی نزیکی یەکێک لە کوژراوەکان، هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان بکوژ و کوژراوەکاندا نەبووە و تا ئێستا نازانن کە هۆکاری رووداوەکە چی بووە.
هاوکات راشیگەیاند، بکوژ خزمی یەکێک لە کوژراوەکانە و لە رۆژی یەکەمی پرسەکەشدا بەژداری کردووە. پاش لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە رووداوەکە و دەستگیرکردنی خاوەنی ئەو ماتۆڕسکیلەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە، تواندرا بکوژ دەستنیشان بکرێت و شەوی رابردوو لەلایەن بنکەی ئاسایشی کۆڕێ لە سنووری قەزای شەقڵاوە دەستگیرکرا.
سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشیە، لە رۆژی 7ی ئەیلوولی رابردوو لەوکاتەی لە باخێکدا کاتیان بەسەردەبرد، لەلایەن ماتۆرسکیلێکەوە تەقەیان لێکراو و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا.
وێنەی سێ کوژراوەکە: