دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی “تیرۆریستێكی داواكراو” ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم “تیرۆریستێكی داعشی” دەستگیركرد .

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون، بەهاوكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، زانیاری بەدەستهات لەسەر تیرۆریستێكی داعش كە داواكراوە لە دادگای ئەنبار و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕویكردۆتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە .

ئەوەشی خستەڕوو، دوای چاودێریكردن و ئاشكراكردنی شوێنی مانەوەی، شەوی 29_5_2023 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور تۆمەتبار ( ح ، ك ، أ ) دەستگیركراو پاش لێكۆڵینەوە ڕادەستی دادگای ئەنبار دەكرێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا