عێراق‌و هاوپەیمانان هێرشەكانیان بۆ سەر داعش چڕدەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەركردایەتی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش، هەڵمەتەكانیان بۆ سەر چەكدارانی داعش چڕكردووەتەوە.

بەپێی میدیای عێراق لەئەنجامی چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی سوپای عێراق‌و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەچەند رۆژی رابردوو دەیان سەركردەی داعش كوژراون.

هەر بەپێی میدیای عێراقی یەكێك لەو سەركردانەی داعش، ئەبو حەسەن ئەلغەربەوی ‌و سێ‌ پاسەوانی بووە، كە لەرۆژی چوار شەممە، 3ی شوبات، لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكان كوژراون.

پێشتریش سستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كوژرانی غانم سەباحی سەركردەی داعشی راگەیاند، كە بەرپرسی جموجوڵی چەكدارانی داعش بووە لەچەند ناوچەیەكی عێراق.

چڕكردنەوەی هێرشەكانیش لەكاتێكدایە، فشارەكان بۆ سەر حكومەتی عێراق زیاتر بوون، ئەوەش بەهۆی ئەو دوو تەقینەوەی مانگی رابردوو لەگۆڕەپانی تەیران لەشاری بەغدا روویدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا