سەرۆکایەتی کۆماری راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی راگەیاندی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی ‌هێرشەکانی دوێنێی فڕۆکەخانەی مەدەنی عەربەت بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات،ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هێرشە سەربازییە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان بۆ سەر خاکی عێراق، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ پاساوێکی سەربازی و ئەمنی پەرەدەسێنێت، ئەو دوژمنکاریە هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان و بارەگای سەربازی و ئەمنی کردووەتە ئامانج.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلوولی 2023، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند، ئێمە پێشتر بە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیداری تورکیمان ڕاگەیاندبوو کە عێراق ئامادەیە لەگەڵ دەزگا ئەمنیە پەیوەندیدارەکان دابنیشێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە تورکیا پێی وایە شوێنی دزەکردنە بۆ سەر ئاسایش و خاکەکەی .

هاوکات لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماردا هاتووە، ئەگەری ڕوودانی هەندێک پێشێلکاری ئەمنی و هەندێک ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا هەیە، بەڵام هێرشیکردنی سەربازی یەک لەدوای یەک، کە شارەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی و هەروەها کارمەندانی سەربازی دەکاتە ئامانج لەلایەن یاسای نێودەوڵەتییەوە ڕەتکراوەتەوە و دژی بنەماکانی دراوسێیەتین ، بەتایبەتی ئەگەر دوژمنکارییەکە بەو چەکانەوە بێت کە تەنها بۆ جەنگی کراوە بەکاردەهێنرێن وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بوونەتە ئامرازێکی باوی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق .

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمڕۆ، وەزارەتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی عێراقمان بانگهێشت کردووە بۆ گوێگرتن لە ڕاپۆرتێکی ورد و لە پەیوەندییەکی چڕداین لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگە لە بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بۆ گەیاندنی نامەیەکی ناڕەزایەتی بۆ سەرۆکایەتی تورکیا.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماردا هاتووە، “نەمری بۆ شەهیدانی عێراق، ئەو مەدەنی و سەربازە پاڵەوانانەی کە لە ئەنجامی هێرش وپەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا گیانیان لەدەستدا، ئێمە هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ ڕاگرتن و ئیدانەکردنی ئەو جۆرە هێرشانە، چونکە عێراقی نوێ عێراقێکە کە تەنها باوەڕی بە زمانی دیالۆگ بۆ ئاسایشێکی شکۆمەندانە هەیە و دەستەووسان نابێت لەبەردەم ئەوانەدا کە هەوڵ دەدەن ئاسایش و سەروەری و سەقامگیریی وڵات تێک بدەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا