پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی یه‌ك سه‌عات كاره‌بای موه‌لیده له (1 بۆ 31ـی ئازار 2023) له‌نێوان حه‌وت هه‌زارو 750 دینار بۆ هه‌شت هه‌زار و (750) دینار ده‌بێت هاوکات بەرنامەی موەلیدەکانیش گۆڕانکاری تێدا کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌مانگی شوباتدا له‌نێوان (158) بۆ (180) سه‌عاتدا بووه.
وتیشی، نرخی هه‌ر سه‌عاتێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به (49) دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئازار له‌نێوان حه‌وت هه‌زار و (750) دینار بۆ هه‌شت هه‌زار و (750) دینار ده‌بێت، هاوکات نرخی کیلۆوات هاوەری موەلیدەی ستییەکانیش بە (368) دینار بووە.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان له سه‌عات (01:00)ـی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (05:00) به‌ره‌به‌یان و دواتر له سه‌عات (07:00) بۆ سه‌عات (8:30) به‌یانی موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن، ته‌نها له رۆژانی هه‌ینی و پشووە فەرمییەکان نه‌بێت كه له‌سه‌عات (12)ـی پێشنیوه‌ڕۆوه كاره‌با ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.