پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت، ئه‌گه‌رله‌م ساڵ دا كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته سه‌رو ١٠٠ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، حكومه‌ته ناساواكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نه‌یه‌وێت یان نه‌توانێت مووچه دابین بكات، ئایا له ساڵی ئاینده كه نرخی نه‌وت بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار هه‌رزان ده‌بێت، چۆن مووچه دابین ده‌كات؟ چه‌ند مووچه له ساڵێكدا ده‌دات به كارمه‌نده‌كانی؛ چوار مووچه، هه‌شت مووچه، یان زیاتر؟
لە نوسراوێکدا سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ڕایگەیاند، وا دیاره حكومه‌ت ده‌یه‌وێت هه‌ر ساڵێك به قه‌یرانێك كۆتایی پێ بهێنێت. ساڵ به ساڵ و قه‌یران به قه‌یران بسپێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه بۆ كۆی كێشه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
دەشڵێت، قه‌یرانی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به ژیانی تاك به تاكی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و بریتییه له دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مانگی ١٢ و هێشتنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار كارمه‌ند‌ی مافخوراو له بازنه‌ی داخراوی پێویستی و هه‌ژاری دا.
باس لەوەش دەکات، حكومەت تەنها لەمانگی ١١ ی ئەم ساڵ داهاتەكەی یەك تریلۆن و چوارسەدو بیست ملیار دینار بووە، هاوكات كۆی خەرجی و پارەی مووچەش بۆ مانگی ١١، ته‌نها پێویستی بە كه‌متر له یه‌ك ترلیۆن دینار بووە، كەواتە حكومەت نه‌ك كورتهێنانی نییه، به‌ڵكو٤٠٠ ملیار دیناریشی زیادە بووه و پارەی ته‌واوی لەبەردەست بووه كه موچەی مانگی ١٢ بدات. به‌ڵام نه‌یداوه.
لە دەقی نوسراوەکەیدا سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئاماژەی بە چەند خاڵێک داوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
وەك ئەندامی لیژنەی دارایی و لیژنەی سامانە سروشتیەکان، و بەپێی بەدواداچونەکانمان، داهات و خەرجی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:
١. بە پێ داتای فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان:
– فرۆشی نەوت لە مانگی ١١/ هەناردەکردنی نەوت ڕۆژانە بریتیە لە ٣٢٤هەزار و ٤٠٠ بەرمیل نەوتی خاو.
-هەناردەکردنی نەوت بە بۆری جیهان بۆ مانگی ١١ / کۆی گشتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی تۆماركراو بریتیە بووە لە ٩ملیۆن و ٧٣٢ هەزار بەرمیل نەوتی خاو.
-یه‌ك بەرمیلی نەوتی كوردستان بە ٧٤دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشراوە.
– كۆی گشتی ئه‌م داهاته دەکاتە (٧٢٠،١٦٨،٠٠٠) حەوسەد و بیست ملیۆن و سەد و شەست و هه‌شت هەزار دۆلار. كه به نزیكه‌یی بە دینار دەکاتە یەک تریلێون و هەشتا ملیار و دووسەد و پەنجا ملیۆن دیناری عێراقی.
٢. داهاتی ناوخۆی سلێمانی (١٠٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سەد و سێ ملیار دینار بووه.
٣. داهاتی ناوخۆی پارێزگای و هەولێر و دهۆک(٢١٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠)دوو سەد و دە ملیار دینار بووه.
٤. (٢٧،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) بیست و حەوت ملیار دینار هاوکاری هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین كراوه.
٥. واتە کۆی گشتی داهاتی هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه‌دا بریتیە لە یەک ترلیۆن و چوار سەد و بیست ملیار دینار!
٦.له به‌رامبه‌ر ئه‌م داهاته‌دا، خەرجی مووچەی حکومەت بۆ مووچە خۆران بریتیە لە نۆسەد ملیار دینار. خەرجی سەرۆکایەتیەکان و وەزارەت و دەستەکان (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠) سەد و بیست ملیار دیناره. كه‌واته کۆی گشتی خەرجی هه‌رێم بۆ مانگێك بریتیە لە ته‌نها یەک ترلیۆن و بیست ملیار دینار.
٧. دوای دەرکردنی كۆی خەرجیەکان ، حكومه‌ت (٤٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) چوار سەد ملیار دینار زیاده داهاتی هه‌یه، كه كه‌س نازانێت بۆ كوێ ده‌برێت. نه‌ك ته‌نها ئه‌م چوارسه‌د ملیار دیناره، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌كه نه‌دات، ئه‌وا كه‌س نازانێت چاره‌نووسی تریلیۆنێك دیناریش كه موڵك و مافی خه‌ڵكه ده‌كه‌وێته كام گۆمی لێڵی فێڵی سیاسییه‌وه.