سبەی دوا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبێ كارتی بایۆمەتری دەنگدان، ناتوانرێت بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی 10ـی تشرینی یەكەم بكرێت و سبەی سێشەممە (5ـی تشرینی یەكەم)، دوا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان.

عەبدولحوسێن هینداوی، راوێژكاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن رایگەیاند: ئەوانەی داتاكانی كارتی بایۆمەتریان نوێكردووەتەوە، بە زووترین كات سەردانی بنكەكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان.

وتیشی، بەر لەوەی بنەكەكانی وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دابخرێن، پێویستە هاووڵاتیانی عێراقی سەردانیان بكەن و كارتەكانیان وەربگرنەوە.

جەختیشكردەوە هیچ دەنگدەرێك بەبێ كارتی بایۆمەتری دەنگدان ناتوانێت بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بكات، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان خێرا روو لە بنكەكانی وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بكەن.

رۆژی 10ــی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

لەو هەڵبژاردنە سێ‌ هەزار و 249 كاندید بەشدارن، بەشێكیان سەربەخۆ و بەشێكی دیكەشیان كاندیدی 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسین، كە ركابەریی دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسیی پەرلەمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا