کۆماندۆی کوردستان: لەکاتی مەشق و راهێنان پێشمەرگەیەکمان شەهید بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی کوردستان شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکیان لەکاتی مەشق و راهێنان بە جەڵدەی دڵ راگەیاند.

راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ بەداخ و ئەسەفێكی زۆرەوە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەكی گەنجی خوێن گەرممان بەناوی (ساڵح فاروق ساڵح حەمە امین) ڕادەگەیەنین، كە لەكاتی مەشق و ڕاهێنانەكان، بەداخەوە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕۆحی پیرۆزی بەخشیە خاك و نیشتیمان”.

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی “خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهید و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین، كە كاكە (صالح) بە بەهەشتی نەبڕاوەی خۆی شاد بكات و سەبووری بە ئێمە و هەموو لایەك بدات”.
پەیامێکی بۆ هاوڵاتییان و خەڵکی کوردستانیش دەنێرێت و دەڵێت، ” جارێکی دیکە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە كاروانی شەهیدان لە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەردەوام دەبێت و ڕشتنی خوێنی یەك بەیەكی “كوڕانی كۆماندۆ” لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان شەرەفێكە هەموومان شانازی پێوە دەكەین، ئەمە ڕێبازێكە هەموومان لەشەهیدی فەرماندە “ئاكام عومەر “ەوە بۆمان ماوەتەوە”.

May be an image of 1 person and beard
وێنە: پەڕەی فەرمیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا