حكومەت هیچ هەنگاوێكی بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی سەرمایەداران نەگرتوەتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات بەهۆی ئەوەی پرۆژە یاسای چاكسازی بەلاڕێدا براوە، نەتوانراوە قەرزی سەرمایەداران وەربگیرێتەوە.

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیاكان یەكێك بوو لە بڕگەكانی پرۆژە یاسای چاكسازی، بەڵام بەهۆی ئەوەی پرۆژە چاكسازیەكە بەلاڕێدا برا نەتوانراوە ئەو قەرزانەش وەربگیرێتەوە چاوەڕێشن بزانن حكومەت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت نەیتوانیووە هیچ بڕگەیەكی پرۆژەچاكسازیەكە جێبەجێبكات، هۆكارەكەش زیاتر سیاسییە.

وتیشی، “چاوەڕوانی راپۆرتی سێ مانگی رابردووی حكومەتین لەبارەی پرۆە یاساكەوە بۆ ئەوەی بگاتە پەرلەمان، تا بزانرێت لە بارەی وەرگرتنەوەی قەرزەكان چی هەنگاوێك نراوە”.

لەكۆتاییەكانی ساڵی 2015 حكومەت بڕیاریدا لە ماوەی مانگێكدا قەرزەكانی لە كۆمپانیاكان وەربگرێتەوە، هاوكات لە یەكێك لە بڕگەكانی پرۆژە یاسای چاكسازی كە لەسەرەتای ئەمساڵدا پەسەندكرا باس لەوەرگرتنەوەی قەرزی وەبەرهێنەران و كۆمپانیاكان دەكات كە بڕەكەی نزیكەی 800 ملیار دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا