پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی لەزۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە کاتەکانی شەو کاریگەری شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو؛ لە سنووری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری بەفر بارین هەیە، پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە لە کاتەکانی شەو لەزۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت.
کەشناسی رایگەیاند، سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت , لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت , لە ناوچە شاخاویەکان و ئەو شارۆچکانەی نزیک لە ناوچە شاخاویەکان بەفر بارین دەبێت . لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی بەڵام لەناوچەکانی باکووری هەرێم نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی. دەشڵێت، بۆ رۆژی شەممە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تــــا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 7 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى