تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا.

ئەمڕۆ یەکشەممە21ی کانونی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەبەردەم ماڵەكەی لەقەزای سەیدسادق ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر توانرا ئۆتۆمبێلەكە لەقەزای ڕانیە بدۆزرێتەوە كە تۆمەتبار فرۆشتبووی، دواتر توانرا تۆمەتبار لەقەزای ماوەت بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ه،س،ع لەدایبكبووی 1988)، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا