“بەكارهێنانی بەرگری ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە پێشێلكارییە”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بەكارهێنانی بەرگری ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق دادەنێت و دەڵێت، لەسەر ئەو پرسە ژمارەیەك بەرپرسی پەیوەندیداری حكومەتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكەن.

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:” بەكارهێنانی بەرگری ئاسمانی عێراق لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لە ناو دڵی بەغدا، پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری عێراق لە خۆ دەگرێت، بۆیە ئەو هەڵسوكەوتانە باڵیۆزخانەكە دەكاتە یەكەیەكی سەربازی و تەنها باڵیۆزخانە نییە، ئەمەش وامان لێدەكات لەم بوارەدا پێویستمان بە وەڵامی روونی حكومەتی عێراق بێت.”

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:”لیژنەی ئاسایش و بەرگری هەڵوێستی ئاشكرای دەبێت و لەسەر ئەو پرسە داوای بانگهێشتكردنی ژمارەیەك بەرپرسی حكومی لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ لیژنەكەیان.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا