لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا نۆ کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند، لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان کۆیە – هەولێر نۆ کەس برینداربوون .

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ئەوەی خستەڕوو، ڕووداوی یەکەم لە ناو بازگەی ناحیەی دێگەڵە ئۆتۆمبێلێك خۆی بە کارمەندێکی ئاسایشی بازگە دەکێشێت و بریندار دەبێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ڕووداوی دووەم لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لە نزیك ناحیەی دێگەڵە پێنج کەس برینداربوون.

هێمای بەوەشکردووە، ڕووداوی سێیەم ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و خۆی بە هێمای هاتووچۆ دەکێشێت لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا