لە 24 کاتژمێری رابردوودا هێندەی مانگێک باران لە ریۆ دیجانیرۆ باریووە؛ 11 کەس گیانیان لەدەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری ریۆ دیجانیرۆی وڵاتی بەرازیل، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و درووستبوونی لافاو لانیکەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و پارێزگاری شارەکەش باری نائاسایی راگەیاند.

ماوەی چەند رۆژێکە، شەپۆلێکی توندی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی بەرازیل کردووە، کاریگەری شەپۆلەکە بەدیاریکراوی لە باکووری شاری ریۆ دیجانیرۆ بەدیاردەکەوێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، تا ئێستا 11 کەس بەهۆی تۆفانەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەو کەسانە بەهۆی رۆچوونی زەوی و خنکان و کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
کارمەندانی بەرگریی شارستانیی شاری ریۆ دیجانیرۆ لە گەڕاندان بەشوێن ئافرەتێک کە بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەیەوە کەوتووەتە ناو رووبارێکی شارەکە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
ئاژانسێکی کەشناسیی نیشتیمانیی بەرازیل هۆشداری دەدات لەوەی کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا هێندەی یەک مانگ بارانباریووە و مەترسی رۆچوونی زەوی لە 8 شارۆچکەی نزیک لە ریۆ دیجانیرۆ هەیە.

ئیدواردۆ پایس، سەرۆک شارەوانی ریۆ دیجانیرۆ باری نائاسایی لە شارەکە راگەیاندووە و داوای لە هاوڵاتییان کردووە کە بەهیچ شێوەیەک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و بەشداری لە چالاکییەکانی گەڕان و رزگارکردنی قوربانییەکان نەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا