سەرکردەیەکی ناو ڕێکخراوی بەدر لە بەغدا کوژرا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، سەرکردەیەکی ناو رێکخراوی بەدر کە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرکردایەتی دەکرێت، لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا کوژراوە.

ئەمڕۆ شەممە ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، لە ناوچەی کەمالیە لە بەغدای پایتەختی عێراق، چەکدارانی نەناسراو “شێخ عەلی عەزاری” سەرکردەی ناو ڕێکخراوی بەدریان کوشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ڕووداوەکە چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی دیکە ڕوونیکردەوە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ڕوویداوە و تۆڵەسەندنەوە بووە لە دۆسیەیەکی کوشتن کە لە ڕابردوودا ڕوویداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا