پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، “كاندیدى سامانه سروشتیه‌كان سه‌ركه‌وتووه و ده‌نگى پێده‌ده‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانتارانى خۆمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه”.
بڕیاره‌ى له دانیشتنى رۆژى چوارشه‌ممه شه‌شى كانونى دووه‌م، له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگ به كه‌مال ئه‌تروشی، كاندیدى وه‌زیرى سامانه‌سروشتیه‌كان بدرێت.
گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكى فرۆكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: “ئێمه وه‌ك فراكسیۆن سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى خۆمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به كاندیدى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان بده‌ن، چونكه كه‌سێكى سه‌ركه‌وتووه”.
وتیشى، “به‌مه‌به‌ستى تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه چه‌قبه‌ستوه‌ى هه‌رێمى كوردستانى پێدا تێده‌په‌ڕێت كۆبوینه‌ته‌وه و بۆ دانانى نه‌خشه‌رێگایه‌ك و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان رێككه‌وتوین له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌م وه‌رزى دانیشتنى په‌رله‌ماندا كارده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ده‌ستور، كاراكردنى زیاترى په‌رله‌مان و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌یاسا قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌هاوكارى هه‌ردو حزبى یه‌كێتى و پارتى.