لە هەرێم توشبوون و گیانلەدەستان بەكۆرۆنا 65% كەمیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی تەندروستی لە هەرێم ئاشكرای دەكەن لەئێستادا توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرنا بە رێژەی 65% كەمیكردووە.

هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بەگشتی دۆخی كۆرۆنا لەئێستادا زۆر باشە، بەڵام ئەگەری سەرهەڵدان و هاتنی شەپۆلی دیكە هەیە، “ئێمەش ئامادەكاریمان بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر شەپۆلێكی نوێ كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا رۆژانە ژمارەی نەخۆش و داغڵبون و گیانلەدەستدان بەرێژەی بەڕێژەی 65% كەمیكردووە، ئەوەش دەریدەخات دۆخەكە باشەو لەئێستاشدا لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەنها 42 نەخۆش ماونەتەوە كە نزیكەی 20 نەخۆشیان لەژێر چاودێری چڕدان.

لە دوو رۆژی رابردودا بەراورد بە هەفتەی رابردوو ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا و ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە لەهەرێم بەرزبونەوە، بەرپرسانی تەندروستیش ئاماژەبەوەدەكەن هەموكاتیك ئەگەری هاتنی شەۆلی نوێی كۆرۆنا هەیە، چونكە هێشتا ڤایرۆسەكە كۆتایی نەهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا