وەزارەتی پەروەردە وەڵامی یاداشتی مامۆستایانی ناڕازی دایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا کە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ناردووە، وەڵامی بە داواکاری مامۆستایانی داوەتەوە و لەسەر بنەمای ئەو یاداشتانەی کە پێیان گەیشتووە ئە بڕیارانەی لای خوارەوەی داوە:

1- پلە بەرزکردنەوە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دەستپێبکات

2- بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، رەزامەندی هەیە پاش هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردن شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم بڕیارانە دەکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا