ڕێباز حەملان وادەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابوری رٍایدەگەیەنێت” لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دەرئەنجامی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەردەکەوێت”.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێكدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “دوو ساڵی سەخت و دژوار، کابینەی نۆ، دەستپێکێکی پڕ لە ھیواو ئاڵەنگارییەکی گەورە بەرامبەر دابەزینی نرخی نەوت، سەرھەڵدانی كۆرۆنا و ململانێی سیاسی و ناوخۆیی و ناوچەیی و ھەڕەشەی بەردەوام سەربازی و داعش، دانوستانی درێژخایەنی بەغداد و ھەولێر بوو”.

دەشڵێت “لە دوو ساڵدا دەرئەنجامی بەرچاو لە ئاست چاوەڕوانیدا هەبوو، لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا کە رایگەیاندبوو لە کارنامەکەیدا و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە دەرئەنجامی ئەو رێکەوتنە دەردەکەوێت.”

ڕێباز حەملان لەبارەی کارەکانی حکومەتی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئاماژەی بە چەند خاڵێك كردووە لەوانە:
1-رێککەوتن لەگەڵ بەغداد و رێککەوتن و لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە دەرئەنجامی ئەو رێکەوتنە دەردەکەوێت.

2- چاکسازی و ریفۆرم لە داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆو خەرجی و ھەمووی بۆ گەل و پەرلەمان خرایە روو.

3- ئاوەدانی و بەردەوامبوون لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و شەقام و پرد و نەخۆشخانە و کارگە و وەبەرھێنان و رەخساندنی ھەلی کار لە کەرتی تایبەت.

4-گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و دروستكردنی سایلۆو وەبەرھێنان لە بواری کشتوکاڵ و پرۆژەی نوێی گەشتیاری.

5-حکومەتی خەڵک و کوردستان بێ جیاوازی ناوچە و رەنگ و دین و زمان

6-بەردەوامبوون، کۆڵنەدان تا دووساڵی تر تەواوی کارنامەکە جێ بە جێدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا