قوباد تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی باس لە هەماهەنگی نێوان هەرێم و عێراق دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق چاوی بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كەوت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاوی كردەوە كە ئێوارەی رۆژی دووشەمە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق چاوی كەوت بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەكەدا باس لە هەوڵە هاوبەشەكان كراوە لە نێوان حكومەتی ئیتحادی و حكومەتی هەرێم لە بوارە جیا جیاكاندا بەشێوەیەك كە سودمەند بێت بۆ سەرجەم گەلی عیراق بە هەموو پێك هاتەكانیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا