پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دانیشتوانی ناحیەی كەڵەكی سنوری پارێزگای دهۆك خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و رێگای سەرەكی هەولێر_دهۆكیان داخست.
پاش نیوەڕۆی رۆژی هەینی بەشێك لە دانیشتوانی سنوری ناحیەی كەڵەكی سەر بە قەزای بەردەڕەش لەپارێزگای دهۆك و دانیشتووانی چەند گوندێكی سنورەكە بەهۆی خراپی رێگەوبان و نەبونی خزمەتگوزاریەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
لەگەڵ ئەوەی هێزە ئەمنیەكان هەوڵیاندا بڵاوە بە خۆپیشاندانەكە بكەن، بەڵام هاوڵاتیان بەردەوامبوون لە ناڕەزایەتی و گردبوونەوە.