پێشبینی كۆتایی هاتنی وشكە ساڵی لە عێراق دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق گەشبینە بە كۆتاییهاتنی وشكەساڵی و دەڵێت، ئاستی ئاوی رووباری دیجلە بەرزبووەتەوە.
عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی باران بارینی ئەم دواییە ئاستی ئاو لە رووباری دیجلە دوو مەتر بەرزبووەتەوە، ئەوەش سودی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتەكە هەیە بە زۆنگاوەكانەوە.

هەروەها ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ باشترە لە ساڵانی رابردوو، چونكە پلەكانی گەرما نزمبوونەتەوە، ئەوەش رێگری لە بەهەڵمبوونی ئاوەكە دەكات.

وتیشی، وەرزی زستانی ئەمساڵ باشترە لە ساڵی رابردوو، بە تایبەت بەهۆی باران بارین و بەفر لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها لە حەوزی دیجلە و فورات لە توركیاوە، كە ئاماژەی ئەرێنین بۆ كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوی موسڵ و دوكان و دەربەندیخان.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، ئاستی بەردانەوەی ئاو بۆ روباری دیجلە لە بەنداوی ئەلیسۆ دوو هێندە بووە، بەڵام بەردانەوەی ئاو بۆ روباری فورات لە ئاستی پێویستدا نییە.

هێمای بەوەشكرد، گەشبینن بە كۆتاییهێنان بە وشكەساڵی كە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەك عێراقی گیرۆدە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا