پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ساڵی 2024 دەبێتە ساڵی تەواوکردنی پڕۆژەکان و هیچ پڕۆژەیەک بە تەواونەکراوی بەجێناهێڵدرێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری، پێداچوونەوەی بە ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردن و تەواوکردنی پڕۆژەکان تا ساڵی داهاتوو کردەوە.
ئاماژەی بەوەکرد،” هیچ پڕۆژەیەک بەهیچ شێوەیەک پەسەندناکرێت، ئەگەر بەڵێنی تەواوکردنی پڕۆژەکە و تێپەڕاندنی تاقیکردنەوە و ستانداردەکانی ئەندازیاری نەدات”.
جەختیکردەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی پڕۆژەکان، تیمەکان کاری باشیان ئەنجام داوە، بەڵام نابێت لە کوالێتییان کەمبکرێنەوە و ستانداردەکان پێشێلبکرێت.