حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك لەبارەی كاركردنی كرێكاری بیانی دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە پابەندكردنی سەرجەم كۆمپانیاكانی كەرتی گشتی و تایبەت بە دابینكردنی لانیكەم 75%ی هەلی كارەكانیان بۆ گەنجان و هاووڵاتیانی هەرێم، لە بڕیارەكەشدا هاتووە، نابێت لە هیچ دۆخێكدا رێژەی كارمەندانی بیانی لە كۆمپانیاكاندا لە 25% زیاتر بێت.

بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە رۆژی 20ی ئەیلولی ئەمساڵ بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچوە، ئاماژە بەوەكراوە، دەبێت 75%ی دەرفەتەكانی كار لە هەر پڕۆژە و پیشەیەك لە هەرێم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت، و نابێت بەكارخستنی كرێكاری بیانیی لە هەر پڕۆژە و پیشەیەك لە بازاڕی كەرتی تایبەت لە ڕێژەی 25%ی ئەوانەی كاردەكەن لە پڕۆژەكە تێپەڕبكات.

لە بڕیارەكەدا ئەوەشهاتووە، لەمەودوا نوسینگەكانی كار لەهەرێمی كوردستان كارادەكرێن كە سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتین و گەنجانی بێكار دەتوانن سیڤی خۆیانی پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی حكومەت كاریان بۆ بدۆزێتەوە.

هەروەها لە بڕیارەكەدا كارمەندانی بیانی پابەند دەكرێن، كارمەندانی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان فێری پیشەكانیان بكەن، ئەو بنەمایەش بە راهێنانی پیشەیی ناودەبرێت و وەزارەتی كار سەرپەرشتی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا