دانپێدانانێكی نوێی بكوژی خێزانە كوردەكەی بەغدا بڵاوكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دانپێدانێكی نوێی بكوژی خێزانە كوردە كەی بەغدای بڵاوكردەوە كە تێیدا جارێكی دیكە دان بەچۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا دەنێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەپێگەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڤیدیۆ نوێیەكەی داناوەو مەهدی حسێن ناسر مەتەر، ئەو كەسەی خێزانە كوردەكەی لە ناوچەی مەنسوری شاری بەغدا كوشت بردوەتە شوێنی رووداوەكەو چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان پێ گێڕاوەتەوە.

لە ڤیدیۆكەدا بكوژی خێزانە كوردەكە ئاماژە بەوەدەكات، چەند ساڵێكە ئەو ماڵە دەناسێت و ئاگاداری هاتوچۆ و چونە دەرەوەیان بووە لەماڵ، ئەوەش دەخاتەڕوو بەمەبەستی بردنی پارە ئەو كارەی كردووە.

 

هاوشێوەی ڤیدیۆی یەكەمی لەم ڤیدیۆیەشدا بكوژەكە باس لەوە دەكاتەوە، ماوەی چوار ساڵە دارا رەئوف باوكی شیلان دەناسێت و سەردانی كردوون.

دەشڵێت، “كاتەكانیانم دەزانی كە كەی دەڕۆن و كەی دەگەڕێنەوە ماڵەوە، چارەك بۆ حەوت باوكی شیلان لە ماڵ نەدەبوو، بۆیە ئەو رۆژە لەوكاتەدا ڕاستەوخۆ چوومە ماڵیان و جەڕەسم لێدا، بەڵام باوكی شیلان پەیدا بوو، سەرەتا دەرگای نەكردەوە، دواتر دەرگای كردەوە و سەلامم لێكرد و چومە ژورەوە و بەخۆمم وت، گەیشتوەتە قۆناغێك ئەبێت ئەم كارە بكەم”.

لە درێژەی گێڕانەوەكەیدا باس لەوەدەكات لەو كاتەدا دوو چەقۆی لە شانی باوكی شیلان داوەو دواتر دایكی شیلان پەیدا بووە و هاواری كردووە، بۆیە چەقۆ لەویشیداوە، دوای ئەوانیش شیلانی كچیانی كوشتووە.

مەهدی حسێن ناسر مەتەر باسی لەوەشكردوە، دوای كوشتنی ئەو خێزانە بەماڵەكەدا گەڕاوەو بڕێك پارەی بردوون دوای هەڵهاتنی بۆ هەرێم لە هەولێر دەستگیركراوە.

درەنگانی شەوی ١٥ی ئەم مانگە، لە شاری بەغدا و لە گەڕەكی مەنسوڕ خێزانێكی كورد كە لە باوك و دایك و كچێك پێكهاتبوون لەماڵەكەی خۆیانداو لەلایەن مەهدی حسێن ناسر مەتەرەوە كوژرانو رۆژی 17ی مانگیش تەرمەكانیان گەڕێنرایەوە هەرێم و لەسلێمانی بەخاك سپێردران.

اللواء الدكتور سعد معن.. تفاصيل واعترافات قاتل الصيدلانية "شيلان" وعائلتها.

Julkaissut ‎وزارة الداخلية العراقية‎ Perjantaina 18. syyskuuta 2020

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا