لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران وەزارەتی دەرەوەی ئوردن پەیامێکی سەرەخۆش بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە9ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، پەیامێکی سەرەخوشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاند،” بە ڕاستگۆترین هەست و سۆزمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەل و حکومەتی کۆماری عێراقی دۆست دەکەین، بەهۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق”.

جەختیکردەوە،” لە شانشینی ئوردنی هاشمی، ئێمە هاوسۆزین لەگەڵ کۆماری عێراقی دۆست، خودای گەورە لە گیانلەدەستدراوان خۆش بێت و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

دوێنێ شەو هەینی8ی کانونی یەکەم، لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە سۆران ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا