وەزارەتی كشتوكاڵ لەبارەی بەبازاڕكردنی گەنم رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پرۆسەی بەبازارکردنی گەنم ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەنجام دەدرێت و شێوازی وەرگرتن و جۆری پشکنین لە سایلۆکان و دانانی تایبەتمەندیەکانی گەنم و لێژنەکان هیچ پەیوەندیەکی بەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نیە وبە لەتایبەتمەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراقە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە ئامادەکردنی پلانی چاندنی گەنم بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان ،وەدواتر ناردنی ناوی ئەو جوتیارانەی کە بەشدارن لە پرۆسەی چاندنی گەنم کە مافی پێدانی گەنمیان هەیە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەشێوەی CD و دواتریش لەرێگەی ئەوانەوە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکرێت.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، دوابەدوای بەدواداچونمان دەربارەی رەخنە و گلەیی و نارەزایەکانی جوتیاران لە پرۆسەی بەبازارکردن و وەرگرتنی گەنم ،هەموو لایەک دلنیادەکەینەوە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەردەوامە لە هەماهەنگی کردن و پالپشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە میانی پرۆسەی بەبازارکردنی بەرهەمەکان و پێداگیری لەسەر شایستە داراییەکان و پەرەپێدانی توێژینەوەکان و دابین کردنی باشترین جۆری بنەتۆی گەنم جوتییاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا