پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسارەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای كەركوك/گەرمیانەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە6ی کانونی یەکەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق-بنكەی پۆلیسی حەسار ، لەسەر تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەكانی 443 و 444 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامدا توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ف، أ، ر ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی 443 و 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا