سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم دەستبەکاربوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە‌ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، فە‌ھمی بورھان وە‌ك سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم دە‌ستبە‌كاربوو.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، “‌ئە‌مڕۆ سێ شە‌ممە‌ 10ی ئایاری 2022، له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا، قوباد تاڵە‌بانی ڕایگەیاند، سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی نوێ كە‌سێكی بە‌توانایە و چاوڕێی ئە‌وە‌ی لێدە‌كرێت كە‌ رۆڵی كاریگە‌ر ببینێت لە‌ جێبە‌جێ كردنی ئە‌و ئە‌ركە‌ی سە‌رشانی”.

لایخۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا، جێی متمانە‌ی ھە‌موولایە‌ك دە‌بێت و بە‌ھە‌موو توانایە‌كییە‌وە‌ كار دە‌كات بۆ سە‌رخستن و بە‌جێ گە‌یاندنی ئە‌ركە‌كانی ئە‌م دە‌ستە‌یە‌.

لە‌مە‌ڕاسیمە‌كە‌دا، هه‌ر یه‌ك له‌ وە‌زیری پلاندانان و سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و بە‌رپرس بە‌ش و ھۆبە‌كانی دە‌ستە‌ی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ھە‌رێم ئامادەبوون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک