لە سلێمانی بەهۆی شەڕە تەقەوە مێردمنداڵێك كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، لە ناوچەی پیشەسازی هوانە لە شاری سلێمانی، شەڕە تەقە لە نێوان چەند هاوڵاتییەك رویدا و بەهۆیەوە منداڵێك كوژراوەو شەش كەسی دیكە برینداربوون.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەڕەتەقەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە رویداوەو منداڵێكی 12 ساڵان كوژرا و 6 كەسیش برینداربون.

بەگوێرەی زانیارییەكان یەكێك لە بریندارەكان باری تەندروستی ناجێگیرەو بریندارەكانی دیكە تەندروستییان جێگیرەو سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا