ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاش گەیشتنی تەواوی قەرزەکەی حکومەتی ناوەندی بڕیاری دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی (تەممووز) فەرمانبەرانی هەرێمی داو وەزارەتی داراییش بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچە.

بەپێی خشتەی مووچە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 1-10-2023، هەریەکە لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەکانیان وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەی مووچە، سبەی دووشەممە، مووچەی سێ وەزارەتی دیکە دابەشدەکرێت و هەریەکە لە وەزارەتەکانی داد، ئەنجوومەنی دادوەری و ئەوقاف و کاروباری ئاینی مووچەکانیان وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا