ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ دابەشکردنی مووچە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی راسپارد ئامادەکاری بکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران.

جوتیار عادل، بەڕێوەبەری فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا خرایە ڕوو.

هەروەها ئاشکرایکرد، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە ئامادەکاری بکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم. بڕیاریشە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەم خشتەی مووچەی مانگی تەممووز بڵاوبکرێتەوە و ووتەبێژی حکوومەتیش رۆژی 4ی ئەم مانگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەتا لەو وەزارەت و چین و توێژانەوە دەست پێ دەکەین کە مووچەکانیان کەمە و پێویستە بە زووترین کات مووچە وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا