عێراق پارەی پێویستی بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەست نییە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، پارەی پێویستیان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەردەست نییەو ئەو بڕەی ئێستا هەیە بەشی دابینكردنی مووچە و خەرجیەكان ناكات.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی حكومەتی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی داهاتی وڵات لە چەند مانگی رابردودا، لەئێستادا پارەی بەردەست بەشی ئەوە ناكات كە موچەی پێ دابەش بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئەو بنەمایە حكومەت داوای لە پەرلەمان كرد تاوەكو دەسەڵاتی زیاتر بێت بۆ قەرزكردن بۆ ئەوەی كورتهێنانی بودجەی پێ پڕبكاتەوەو بتوانێت مووچەی پێ دابەشبكات.

هاوشێوەی مانگی پێشوو، ئەم مانگەش مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دواكەوت، پێشتریش حكومەتی عێراق داوای لە پەرلەمان كرد یاسای دابینكردنی قەرز پەسەند بكات.

بەشێك كوتلەكانی پەرلەمانیش لەسەر داواكەی حكومەت هاوڕانین، هەندێكیان باس لەوەدەكەن ئەو بڕە پارەیەی حكومەت داوایكردووە زۆر زیاترە لەو بڕەی كە بۆ مووچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا