هاتووچۆی سلێمانی شەش ڕێنمایی گرنگی بۆ شۆفێریکردن لەکاتی باران باریندا بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ، شەش ڕینمایی گرنگی بۆ شۆفێریکردن لەکاتی باران باریندا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە20ی تشرینی دووەم هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “شۆفێریکردن لە کاتی باران باریندا وەک لە کاتەکانی تر  ئەستەم ترەو پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە بۆ دەربازبوون لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بۆیە ئێمە شەش ڕێنمایی دەخەینەڕوو بۆئەوەی جێبەجێی بکەن و بەو هیوایەی بە دووربن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ”.

ڕێنماییەکانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ دووربوون لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ:

-بیرت بێت زۆرجار زۆرێک لە شۆفێرەکان بە بێ ئاگای شۆفێری دەکەن،  کاتێک باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیرکردنەوەکانیان بهێنن یان بیرکردنەوەکانیان بۆ ڕێک ناخرێت بۆیە کاتێک بارودۆخ گونجاو نەبوو شۆفێرەکان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆئەوەی ئامادەباش بن بۆئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە چواردەوریان.

-پێویستە لایتەکانی ئوتومبیلەکەت دابگیرسێنیت لەکاتی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە. هەروەها پێویستە فڵچەی جامەکانت کار بکەن و ئەگەر کێشەیەک هەبوو لە لاستیکەکەی یان ئامێرەکەدا بەزووترین کات بگۆڕدرێت.

– ئاگاداری خلیسکاندن بە. ئەمە ڕاستییەکە کە لەکاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەکان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەک لە جادەکە، ئەمەش ئەبێتە هۆی خلیسکاندنی سوارڕەوەکە بەبێ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵی بکەیت، لە کەشی باران باریندا خلیسکان ئەگەری زۆرە ڕووبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها 27 میللی لیتر باران و ڕۆشتن بە خێرایی 60 کلم لە کاتژمێرێکدا ڕوو دەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوکان) ئۆتۆمبیلەکە بە تووندی بگرە و هێواش هێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تا دووبارە کۆنترۆڵی ئوتومبیلەکەت دەکەیتەوە.

-دیاریکردنی خێرایی (تحدید سرعة Cruise control)،  لەکاتی باران بارین و بەفردا بیکوژێنەرەوە چونکە دیاریکردنی خێرایی لەم کاتانەدا وا دەکات کە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکەت لەدەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربکەیتەوە کە هاوکاریت دەکات و لەخێراییەکی دیاریکراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئوتومبیلەکەت بخلیسکێت و دیاریکردنی خێراییت کار پێکردبێت لەم کاتەدا ئوتومبیلەکەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەکان زۆر زیاتر بکات.

-خێراییەکەت کەم بکەرەوە، هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، کاتێک ئاستی بینین باشە و شەقامەکە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت چونکە لەکاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەکی زیاتر ئەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیلەکەت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بکەیت سەلامەتتر دەبیت و لەکاتی ڕووداوێکی نەخوازراودا زیانەکان کەمتر دەبن.

-پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئۆتۆمبیلەکەت بیت کە هیچ کێشەیەکی مەرجەکانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت، تا ئۆتۆمبیلەکەت بێ کێشەتر بێت ژیانت پارێزراوتر دەبێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا