حەلبووسی: دادگای فیدراڵی پێشێلی دەستووری کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بڕیاری دوورخستنەوەی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە هاتە دەنگ و بڕیارەکە بە نادەستووری لەقەڵەم دا.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی تشرینی دووەم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەرکی دادگای فیدراڵی چاودێریکردنی دەستوور و یاسا بەرکارەکانی عێراق و پاراستنی دەقەکانی دەستوورە و دادگای فیدراڵی بە بڕیاری دوورخستنەوەم، دەستووری پێشێل کردووە”.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، حەلبووسی ووتی، “بڕیاری دوورخستنەوەم پەیوەندی بە منەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە دەسەڵاتی یاسادانەنەوە هەیە و هیچ پەرلەمانتارێک بۆی نیە سکاڵا لە دادگای فیدراڵی تۆماربکات پێش ئەوەی پێشتر سکاڵاکەی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران نەکردبێت”.هەروەها ووتیشی، “ئەندامێتی پەرلەمان کاتێک هەڵدەوەشێتەوە کە کەسەکە نەخۆش بێت یان بمرێت یان خۆی دەستلەکاربکێشێتەوە”.

دوێنێ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

لەکاتی دەرچوونی بڕیارەکە، سەرۆکی پەرلەمان ئامادەکاری دەکرد بۆ دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان و پاش بیستنی بڕیارەکە، دانیشتنەکەی هەڵوەشاندەوە و بینای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بەجێهێشت.

حەلبووسی تۆمەتبارە بە ساختەکردنی نووسراوی دەوڵەت و لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هاوپەیمانێتی تەقەدووم (پێشکەوتن)، کە حەلبووسی خۆی سەرۆکایەتی دەکات، بڕیاری دوورخستنەوەی درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا