سبەی شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو، بڕیارە سبەی چوارشەممە (8-10-2023)، شاندێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆببێتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیاند، سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە، ئامانجی سەردانەکە ئاگاداربوونە لە تەواوکردنی رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە لە مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ئاماژەی بەوەکرد “تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانییەتیەکان بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو دواخرا، خشتەی ئامادەکارییەکان پەسەند کراون 40 رۆژ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دانراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا