پەرلەمان بەدواداچوون بۆ خەرجییەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەدواداچوون دەكەن بۆ چۆنیەتی خەرجكردنی بودجەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان.

شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمان كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەدواداچوون دەكەین بۆ خەرجكردنی بودجەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەسەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: دوای ئەوەی بە نوسراوێك داوامان لە دیوانی چاودێری دارایی كرد كە ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە بودجەی ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەسەرجەم پارێزگاكان ئاڕاستەمان بكەن، تەنها ڕاپۆرتی پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانیان ئاڕاستە كردین.

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی یەك شەممە 5_12_2021، لە چوارچێوەی ئەو بەدواداچوونە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەمان كرد سەرەتا چاومان كەوت بە بەڕێز پارێزگار و دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و ستافی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆبووینەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک