قائیمقامیەتی سلێمانی چایخانه‌ و ماستی قه‌نات دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چایخانه‌ و ماستی قه‌نات داده‌خات.

ئەمڕۆ دووشەممە6ی تشرینی دووەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌راپۆرتی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌گشتی و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو لیژنه‌كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی چایخانه‌ و ماستی قه‌ناتی داخست.

ڕوونیکردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

جەختیکردەوە، تا ئه‌و كاته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت، رێگە به‌ كردنه‌وه‌ی چایخانه‌ و ماستی قه‌نات نادرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا