سبەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی لە هاوینەهەواری پیرمام، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە و پرسی ئەمنی و مووچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ پارتی لەچوارچێوەی ئەو بڕیارو راسپاردانەیە کە لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، سەبارەت بە سەردانیکردنی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دراون”. وتیشی، “لە کۆبوونەوەکەی سبەی سێشەممە، چەند پرسێکی ناوخۆیی و عێراقی تاوتوێ دەکرێت”.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “شاندەکەی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت و لە کۆبوونەوەکدا پرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و پرسی شایستەداراییەکانی هەرێم لە بەغدا، مووچەی فەرمانبەران و پرسی ئەمنی و چەند پرسێکی هەنووکەیی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت”.

لەکۆتایی قسەکانیدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “کۆبوونەوەی سبەی نێوان یەکێتی و پارتی، کۆتا کۆبوونەوەی ئەو دوو حزبە نابێت، بەڵکو کۆبوونەوەی دووەم و سێیەم و چوارەمیشی بەدوادادێت هەوڵ دەدەین کێشەکانی نێوانمان بە گفتوگۆو لێکتێگەیشتن چارەسەر بکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا