ژمارەیەک هەلی دامەزراندن لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی بزووتنەوەی گۆڕان، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەڵدەستێت بە رەخساندنی 8 هەلی دامەزراندن بەشێوەی هەمیشەیی و گرێبەست بۆ دانیشتوانی رانیە.

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، وەزارەتەکەیان هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی بۆ 8 کەس رادەگەیەنێت بەم ناونیشانانە؛

دوو کەس وەک پشکنەری کار، دەرچووی یاسایی، بەشێوە هەمیشەیی دەبێت.
دوو کەس وەک ژمێریار، دەبێت فێرخواز هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت و دامەزراندن بە شێوەی گرێبەستە
دوو کەس بۆ بەشی کارگێڕی کە پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست دەبێت.
هەروەها، دوو شۆفێر کە دەبێت دەرچووی ئامادەیی بن و دامەزراندن بەشێوەی گرێبەستە.

وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، پێویستە خوازیار دانیشتووی شاری رانییە بێت نابێت مووچەخۆر بێت لە هیچ دامەزراوەیەکی حکومی و تایبەت.

هەروەها روونیشیکردووەتەوە، تەمەنی فێرخواز دەبێت لەنێوان 24 بۆ 35 ساڵ بێت. و ئارەزوو مەند پێـــویستە بەڵگەنامەکانی (رەسەن و کۆپی کراو)، لەرۆژی سەردان کردنی ئامادە بکات لەوانە (کارتی نیشتیمانی +کارتی زانیاری +پشتگیری موختاری گەڕەک + بروانامە یا پشتگیری دەرچوون.

وەزارەتى کار ئاماژەى بەوەشکرد، رۆژى چوارشەممە کاتژمێر (09:00)، لە بەشى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران/ راپەڕین، لەناو بیناى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى رانیە، لە گەڕەکى کێوەڕەش، فۆڕم دابەشدەکریت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا