سەرۆككۆمار: پێویستە بە زووترین كات كۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەكان بهێندرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری عێراق بەجیا لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و وەزیری كۆچ و كۆچبەران كۆبووەوە و جەختیكردەوە لەوەی پێویستە بە زووترین كات كۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەكان بهێندرێت.

دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران و لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆسێی ئاوارەكانی عێراق كرا و سەرۆك كۆمار جەختی لەوەكردەوە پێویستە بەزووترین كات كۆتایی بەو دۆسییە مرۆییە بهێنرێت بە زامنكردنی گەڕانەوەی هەموو ئەو ئاوارانەی كە هێشتا لە دۆخێكی سەختدا دەژین لە كەمپەكاندا.

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانیش سوپاسی گرنگیدانی سەرۆك كۆماری كرد بە دۆسیەی ئاوارەكان و هەروەها روونكردنەوەیەكی لەبارەی كارەكانی وەزارەتەوە پێشكەشكرد، سەبارەت بە چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكان و گەڕانەوەیان بۆ ماڵ و زێدی خۆیان.

هاوكات هەر ئەمڕۆ، سەرۆككۆمار پێشوازیكرد لە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و تاوتوێی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان و پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەهێزكردنی ئاسایش لە ناوچە سنوورییەكاندا كرا، لەگەڵ چارەسەركردنی دۆسێی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، بەتایبەتی ئەوانەی لە شاری شەنگال ئاوارە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا