زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی دابەش دەكرێت

پۆڵەتیلک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند، 416 پارچە زەوی نیشەجێبون بەسەر زیندانیان و گیراوانی سیاسی دابەشدەكرێت، داوایان لێدەكات 26ی مانگی داهاتو لەهۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری سلێمانی ئامادەبن بۆ كاری تیروپشك و پێدانی زەوی بۆیان، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكۆی 1100 زیندانیان و گیراوانی سیاسی كە لە سنوری شارەوانی سلێمانی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێدانی زەویان بۆ دەرچوە، تەنها ئەو 416 كەسە كاری وردبینی مامەڵەیان تەواوبوە، پێویستە ئەو زیندانیكراو و ڕاگیراوە سیاسیانەی كە ماونەتەوە دەست بەمامەڵەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی زەوی.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوانەش كە تا ئێستا فەرمانی وەرگرتنی زەویان نییە، وەزارەتەكە لە هەوڵدایە بۆدابینكردنی زەوی لە پارێزگای هەولێر و دهۆك بۆیان.

هێما بەوەشكراوە، پێویستە ئەو 416 زیندانیكراو و گیراوە سیاسیانەی كە ناوەكانیان ڕاگەیەندراوە، ڕۆژی پێنجشەممە 26_10_2023 لە كاتژمێر 9:00ی بەیانی لەهۆڵی ڕۆشنبیری لەشاری سلێمانی ئامادەبن بۆ كاری تیروپشك و پێدانی زەوی بۆیان، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا