لەتیف ڕەشید: زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان یەکێکە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پەراوێزی لوتکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا COP 27، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی تایبەت بە دەستپێشخەری گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوەکردەوە، پێویستە هەوڵی نێودەوڵەتی هاوبەش هەبێت بۆ چارەسەری کێشەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا.

وتیشی، “پیسبوونی ژینگە چەندین هۆکاری هەیە لەنێویاندا زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و بەکارهێنانی وزە لە پیشەسازی و هۆکارەکانی گواستنەوە”.

هاوکات، جەختی لەوەش کردەوە گرنگە چارەسەری ڕیشەیی دابنرێت بۆ ڕێکخستنی سامانە ئاوییەکان، ئەمەش پێویستی بە هاریکاری نێودەوڵەتی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا